توركیا چەكدارانی گروپە سورییەكان دەهێنێتە هەرێمی كوردستان شەڕی پەكەكەیان پێدەكات

توركیا زیاتر لەپێنج هەزار لە چەكدارانی گروپە سورییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە، دەهێنێتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە شەڕ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان”پەكەكە”.

ڕۆژنیوز میدیای فەرمیی پەكەكە لە ڕێگای سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئاشكرایكردووە، توركیا بە سنوورەكانی پارتییدا زیاتر لە پێنج هەزار چەكداری لە گروپە سورییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سوریاوە بۆ هەرێمی كوردستان گواستووەتەوە بە نیازە شەڕی”پەكەكە”یان پێبكات و لەناو بارەگاكانی زێرەڤانیدا لەبەشی پشتەوەی جێگیركراون.

ئاماژەی بەوە كرد ئەو چەكدارانە پیلانیان هەیە لە داهاتوودا بەجلی پێشمەرگەوە ببرێنە ناوچەی شەڕ و دژی پەكەكە شەڕیان پێبكرێت، كە ئامانج لێی ناوزراندنی پەكەكەیە تا لە داهاتوودا لە میدیاكانەوە بڵێن پەكەكە تەقە لە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكردووە، پارتی لە ڕابردوودا بەسەرپەرشتیی توركیا و دەزگای میت، هێزی ڕۆژیان دروستكرد، كە سوپای توركیا پڕ چەكی كردوون و ڕاهێنانی پێكردوون و مانگانە خەرجییەكی زۆریان هەیە كە هێزەكان بوونەتە بار بەسەر حكومەتی هەرێم و دەیانەوێت بازاڕێك بۆ ئەم هێزانە گەرمبكەن و بیانخەنە شەڕێكەوە كە ڕەنگە هێزی دیكەش دروستبكرێت.

ئاماژە بەوە كراوە، “ئێستا دەنگۆی دروستبوونی دوو لیوای نوێ هەیە لە توركمانەكان و سوننەكانی ناوچەی موسڵ و دەوروبەری.

بابەتی پێشتر

بەغداد دوو گرفتی هاوڵاتییانی هەرێم چارەسەر دەكات

بابەتی دواتر

لیوای سێی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات..ئەفسەرەکەمان هەڵاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تيرۆر لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share