بارانبارین لەم ناوچانە دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان (پارێزگای دهۆک) لەگەڵ دەستپێکردنی نمە بارانی کەم لە ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەکاتەکانی بەیانی لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک پاشان کاریگەریی درێژدەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری شاری هەولێر.

باسیلەوەشکرد، بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك جێگیركرا كە مانگانە 10%ی پاشەكەوتی مووچە بگەڕێندرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی یەكێتی بڕگەیەك لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركرا كە مانگانە…
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار جاف بەدرۆدەخاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر (CTG) بە بەڵگەوە سیناریۆکەی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌رباره‌ى شەهیدكردنى عەقید هاوکار بەدرۆدەخاتەوە. دوابەدوای بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share