راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی دەربەندیخانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت،لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن و نزیك گوندی بیركێ ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پرادۆ وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەكەی برینداربوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراوە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەکارییدەکات بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگانە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.…
Total
0
Share