پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چەند پرۆژەیاسایەك تاووتوێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە، پرسیار ئاڕاستەی وەزیرێك و دوو بەرپرسی باڵای حكومی دەكرێت و سێ پرۆژەیاساش دەخرێنە گفتوگۆوە.

لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەمی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، “خستنەڕووی بابەتی تەرخانكردنی كورسیی خوێندن بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا، ئاڕاستەكردنی پرسیاری زارەكی لە هەریەك لە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی ناوەندی”.

لە بڕگەی چوار و پێنج و شەشی كارنامەكەشدا هاتووە، گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاساكانی، “ئاوارەكان، تاوانی زانیاری و هەمواری سێیەمی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئاوەڕۆ” دەكرێت.

كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق..

بابەتی پێشتر

ماکیلیلی: که‌ بینیم له‌ ڕیاڵ مه‌درید چی ڕووده‌دات، به‌ڵێنمدا به‌ چێڵسی

بابەتی دواتر

سارس لە هەرێم بوونی هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share