پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندران

شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ئاشكراكرد و دەڵێت، “خۆڵبارین بەڕێوەیە، بەڵام لە هەرێم ئەگەری بەردەوامبوونی بارانبارین هەیە”.

حسێن ئەسەدی شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینییەكان دەڵێن لە سبەینێ شەممەوە نزمەپاڵەپەستۆ ڕوو لە باشوور و خۆرئاوای عێراق دەكات و خێرایی با زیاددەكات و خۆڵبارین لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

ڕوونیكردەوە، شەپۆلەكە لە سعودیەوە ڕوو لە عێراق دەكات و پێشبینیدەكرێت كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن تۆزاوی بێت و لە چەند شار و ناوچەیەكی عێراق خۆڵبارین ڕووبدات.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسە عێراقییەكە، ئەمشەو بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكاندا كۆتاییدێت و كەشوهەوای چەند ڕۆژی داهاتووی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق بارانی پچڕپچڕ بەخۆیەوە دەبینێت و هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share