430 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دارستانەكان سووتاون و درێژیی قارچك نۆ مەتر بووە

زانایان كۆنترین سووتانی دارستانەكان ئاشكرادەكەن كە 430 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ڕوویانداوە و دەڵێن، لە كۆندا قارچك و كەڕووەكان نۆ مەتر درێژبوون.

لە ڕێگەی نیشتووی خەڵووزەوە لە وێڵز و پۆڵەندا كە تەمەنیان 430 ملیۆن ساڵە، زانایان كۆنترین گڕتێبەربوونی دارستانەكانی جیهان ئاشكرادەكەن و شێوەی سروشت و ژیان لە چاخی سیلۆریدا دەخەنەڕوو.

بەپێی وتەی زانایانی خۆرئاوا، 430 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و لە ڕێگەی ڕووەكی زۆر كورت و گیای مامناوەندەوە كە درێژییەكەی تا ئەژنۆ یاخود كەمەری مرۆڤ بووە، ئاگركەوتووەتەوە و بووەتەهۆی سووتانی دارستانەكان.

ئییان گلاسپۆل زانای ڕووەكناس كە پسپۆڕی ڕووەكە كۆنەكانە دەڵێت، ژیانی سروشت لە ڕابردووی دووردا درەخت بەسەریدا زاڵنەبووە، بەڵكو قارچك و كەڕووەكان كە ئەو كات درێژیی هەندێكیان نۆ مەتر بووە، دارستانەكانیان پێكهێناوە و بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە سووتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share