بوگاتی ئۆتۆمبێل بە تۆم كروز نافرۆشێت

كۆمپانیای “بوگاتی”ی فەرەنسی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكان، تۆم كروز ئەكتەری ناوداری هۆڵیوودی لە لیستی كڕیارەكانی بایكۆتكرد و بڕیاریدا چیتر ئۆتۆمبێلی پێنەفرۆشێت.

هۆكاری بڕیارەكە چییە؟

ساڵی 2006 لە ڕێوڕەسمی فەرشی سووری نمایشكردنی فیلمی “Mission: Impossible”دا، تۆم كروز بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری بوگاتی كە بە بڕی یەك ملیۆن دۆلار كڕیبووی، لەگەڵ كایتی هۆڵمزی هاوژینی پێشوویدا ئامادەی ڕێوڕەسمەكە دەبێت، بەڵام لە كاتی كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەكە بۆ كایتی، تووشی گرفت دەبێت و بە ئاسانی دەرگاكەی بۆ ناكرێتەوە و كارەكە 30 چركە دەخایەنێت، ئەوەش كۆمپانیا فەرەنسییەكەی نیگەرانكردووە و پێیوایە تۆم وێنە و تێڕوانینێكی جوانی بۆ ئۆتۆمبێلەكە نیشان نەداوە.

كۆمپانیای بوگاتی دەڵێت، تۆم كروز ئەو خەیاڵەی تێكداوە كە دەوڵەمەندەكان لەبارەی ئۆتۆمبێلەكانییەوە هەیانبووە، بۆیە ڕێگەنادات ئەو ئەكتەرە هیچ ئۆتۆمبێلێكی بوگاتی لە لقەكانی كۆمپانیاكە بكڕێت و ناتوانێت لە فیلمەكانیدا بەكاریانبهێنێت، بەڵام تۆم دەتوانێت لە بریكار و پێشانگە و كەسانی تر ئۆتۆمبێلەكانی بوگاتی بەدەستبخات.

بابەتی پێشتر

گەر ئەم نیشانانەت هەبوون ڕاستەوخۆ ڕێجیم ڕابگرە

بابەتی دواتر

بۆچی هاندەرانی بەرشلۆنە خیانەتیان كرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share