میدیای عێراقی: سەدر وەڵامی پەیوەندییەكانی بارزانی ناداتەوە

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، مەسعود بارزانی زۆر نیگەرانبووە لە موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر كە وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی ناداتەوە.

ئەو سەرچاوە سیاسییە بەمیدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە دوایین سەردانی شاندی هاوپەیمانيی سیادە بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبووسی بۆلای مەسعود بارزانی ئەو نیگەرانییەی بە ڕوونی بە شاندی میوان گەیاندووە كە ناكرێت هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنێك پێكبهێندرێت وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكان نەداتەوە

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی نێوان سەدر، حەلبووسی و بازرانی لەبەردەم هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەدایە و كۆدەنگییەك لەنێو پارتیدا دروستبووە مانەوەیان لەو هاوپەیمانێتییە هیچ سوودێكی نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عیماد جەمیل: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری…
Total
0
Share