عیماد جەمیل: دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن دەبێت

سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی پەسەندبکرێت، کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، دادگای باڵای فیدڕاڵی دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە ئەنجامەکانی پەسەند بکات، بەڵام لەم دۆخەی کە دروستبووە و دادوەرەکان داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردووە، ئەگەر پەسەندبکرێت، کاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەبێت، ئەگەر پەسەندیش نەکرێت هیچ کاریگەریی نابێت.

 

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هیچ پلانێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە و كۆمسیۆن بەردەوامە لە جێبەجێكردنی كارەكانی خۆی، عێراق وڵاتێکی سەقامگیرە و هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share