كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پاش بردنەوەیان لە ڤیاریاڵ

یۆرگن كلۆپ ڕەتیكردەوە كە سەركەوتنیان بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنابێت و ئاماژەی بەوەدا كە هێشتا یارییەك ماوە ئەنجامی بدەن.

كلۆپ سەرسامە بەو ئاستەی یاریزانەكان پێشكەشیان كردووە و دەڵێت: “چێژم لە ئاست و شێوازی یارییەكە بینی.”

كلۆپ جەختی كردەوە كە ئەو بە ئەنجامی یارییەكە ڕازییە هەرچەندە ویستویانە گۆڵی سێیەمیش تۆماربكەن.

باسیشی لەوە كرد كە لە پشووی نێوان تایمەكاندا بە یاریزانەكانی وتوە پێویستە پشوو درێژ بن و لە هەوڵدان بۆ هێرشبردن بەردەوام بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی چوارینه‌ی تۆمار کرد و بنزیمه‌ ڕێگه‌ی نه‌دا ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن بگێڕن

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کی چوونی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدرا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید تۆمار کرد.…
Total
0
Share