(ڤیدیۆ) ڕۆما لووتکەی هەفتەی (25)ی لە یوڤانتۆس بردەوە

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (25)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

یانەی ڕۆما له‌ یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی یوڤانتۆسی کرد، یارییەکە به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی جوزێ مۆرینیۆ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کەی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کی 53 له‌لایه‌ن جیانلوکا مانچینی-یەوە‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (47) و گەڕایەوە بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی خانمە پیرەکە به‌ (35) خاڵه‌وه‌ لە پلەی حەوتەمدا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: داهات هەیە و حكومەت مووچە دابەش ناكات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە "بینیتۆ ڤیامارین" دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی کۆتا ساتەکانی قۆناغی چارەسەربوون لە پێکان تێدەپەڕێنێت و بەرامبەر لیڤانتی دەگەڕێتەوە. ئەستێرە…
Total
0
Share