(ڤیدیۆ) چێڵسی پاڵەوان و سوپەری ئەوروپایە

ئەمشەو، چوارشەممە (11ی ئابی 2021) ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئەوروپا لەنێوان چێڵسی و ڤیاڕیاڵی پاڵەوانانی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ ئەنجامدرا، یانەی چێڵسی بردنەوەی تۆمارکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی جامی سوپەری ئەوروپا، چێڵسی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ لە وێندسۆر پارک میوانداری ڤیاڕیاڵی پاڵەوانی یوروپا لیگی کرد، کاتی ئاسایی (90 خولەک) بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگ لەلایەن حەکیم زەیاش لە خولەکی 27 تۆمارکرا، لە خولەکی 73 جێرارد مۆرینۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا، لە کاتە زیادکراوەکاندا هیچ یەکێک لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڕینی ئەنجامەکە، یارییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە (6-5) لە بەرژەوەندیی بلوزی لەندەن کۆتاییهات.

چێڵسی ناسراو بە “شانازی لەندەن” جگە لە ناسناوی پاڵەوانی ئەوروپا، بە بردنەوەی لە ڤیاڕیاڵ جامی سوپەری کیشوەرەکەشی بەرزکردەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسی مەڵبەندێكی یەكێتی دەرچوو

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن: ڕێگەنادەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share