لەبەر سێ هۆکار، ئۆدیگارد داوای دەستبەرداربوونی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

ئۆدیگارد بەهۆی کەمتەرخەمی زێدانەوە داوای دەستبەرداربوونی لە ڕیاڵ مەدرید کردووە

ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید، مارتن ئۆدیگارد داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە دەستبەرداربوونی پێبدەن تاوەکو پەیوەندی بە یانەکەی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بە ڕاپۆرتێک ئاماژەی بە کێشەی یاریزانە 22 ساڵەکە کردووە، سێ هۆکاریشیان بۆ ئەم داوایەی ئاشکراکردووە، کە زۆرینەیان پەیوەندیان بە لایەنە هونەری و کارگێڕییەکانەوە هەیە.

دەرفەتی کەم: ئۆدیگارد لەم وەرزەدا یاریزانی ژمارە 19یە لە فەرهەنگی یاریزانانی پێکهاتەی ڕیاڵ و زێدان پشتی پێنابەستێت.

گەوهەرەکەی نەرویج تەنها 367 خولەک یاریکردووە، سەرەڕای ئەوەی پێکانەکان هۆکاربوون بۆ دوورکەوتنەوەی، بەڵام دوای گەڕانەوە و شکستی یانەکە بەرانبەر شاختار، زێدان بۆچوونی لەبارەی یاریزانەکەوە گۆڕاوە و بەتەواوی دووریخستووەتەوە.

لە شەش کۆتا یارییدا بانگهێشتکراوە و تەنها پێنج خولەک بەشداربووە.

جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکان: گرێبەستی خواستنی یاریزانەکە لە ڕیاڵ سۆسیداد بۆ ماوەی دوو وەرز بوو، بەڵام هاوینی 2020 زێدان داوای گەڕاندنەوەی کرد و بەڵێنی پێدا وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچ مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

بە پێچەوانەوە، ئەوەی بەدیدەکرێت زێدان نە بەڵێنەکەی بردووەتەسەر و نە وەک جێگرەوەی لوکا مامەڵەی لەگەڵ نەرویجیەکە کردووە، ئەوەش بەتەواوی بێهیوای کردووە.

ئەرکێکی کۆتایینەهاتوو: بە درێسی سۆسیدادەوە ئۆدیگارد یەکێکبوو لە باشترینەکان، بەڵام دوای گەڕانەوەی هەستدەکرێت ئەرکی لە یانە باسکیەکە کۆتایی نەهاتووە.

ناوبراو دەیەوێت بگەڕێتەوە و دووبارە ئەرکەکانی لە یانەی پێشووی زیندوو بکاتەوە، بەو شێوەیە ئەزموونێکی باشتر بەدەستدەهێنێت، لە کاتێکدا سۆسیداد لەم وەرزەدا ئامانجەکانیان گەورە بووە و تاقیکردنەوەی گەورەتریشیان لەبەردەمدا ماوە.

بابەتی پێشتر

دوو شاندی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوودا دەچنە بە‌غداد

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەكانی بەغدادەوە: ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ 90 خوله‌کی داهاتوودا مێسی ده‌توانێت ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل تێپه‌ڕێنێت

ئه‌فسانه‌ی زیندووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین، لیۆ مێسی له‌ شکاندنی ڕیکۆردی پیلێ-ی ئه‌فسانه‌ی به‌رازیل نزیکبووه‌ته‌وه‌. تۆڕی (TYC) ئه‌رجه‌نتینی ئاشکرایکردووه‌، له‌…
Total
0
Share