لیڤاندۆڤیسكی ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆماركرد

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی، هێرشبەری بایرن میونشن ژمارە پێوانەییەكەی گێرد مۆلەر-ی ‏شكاند، كە خاوەنی زۆرترین گۆڵ بوو لە یەك ساڵی خولی ئەڵمانیادا.‏

لیڤاندۆڤیسكی 43 گۆڵی لە ساڵی 2021 تۆماركردووە، بە گۆڵێك كەوتە پێش ژمارە ‏پێوانەییەكەی گێرد مۆلەرەوە، كە ئەو لە ساڵی 1972دا 42 گۆڵی تۆماركردبوو.‏

جگە لەوە، لیڤاندۆڤیسكی توانی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكاندا 69 گۆڵ لەمساڵدا ‏تۆماربكات، كە ئەوەش دووبارەكردنەوەی ژمارەكەی ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالییە.‏

ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە یەك ساڵدا بە ناوی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینییەوەیە، كە ‏ئەو توانیویەتی لە ساڵێكدا 91 گۆڵ تۆماربكات.‏

بۆ سێیەم جارە لیڤاندۆڤیسكی دەتوانێت لە یەك ساڵدا زۆرترین گۆڵ تۆماربكات:‏

‏69 گۆڵ لە ساڵی 2021 دا

‏45 گۆڵ لە ساڵی 2020 دا

‏48 گۆڵ لە ساڵی 2019 دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یونایتد پێیەکی خستە یاری کۆتایی یوروپالیگ و ڤیاڕیاڵ لە ئارسیناڵی بردەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” ئەنجامدران، یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڤیاڕیاڵ بردنەوەیان…
Total
0
Share