ڕێکخراوی گەشتوگوزاریی جیهانیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامێتی ڕوسیای لە دەستەکە هەڵپەسارد بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ڕوسیا، دەستەکە ئاماژە بۆ پێشێلکاریی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات لەلایەن ڕوسیاوە.
وتەنێژی ڕێکخراوی گەشتوگوزاریی جیهانی ڕایگەیاند، زۆرینەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە کە ژمارەیان 159 وڵاتە، پاڵپشتیی ئەو هەنگاوە دەکەن کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمەڵەی گشتیدا بڕیاری لەسەر دراوە.
پێسنیازی هەڵپەساردنی ئەندامێتی ڕوسیا لەسەر داوای 22 وڵات بووە، لەناویاندا ئیسپانیا، یابان، پۆڵەندا و فەرەنسا.
ڕوسیا لەکاتی دانیشتنەکەدا پێشبینیی هەڵپەساردنی ئەندامێتیی لە دەستەکە کردبوو، بۆیە بەرلە دەنگدان لەسەری نوێنەری ئەو وڵاتە دانیشتنەکەی بەجێهێشت.
ماریا ڕیس مارۆتۆ وەزیری گەشتوگوزاری ئیسپانیا کە سەرۆکایەتیی دانیشتنەکەی دەکرد ڕایگەیاند، “هێرشی سەربازیی ڕوسیا کە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا جێبەجێی دەکات بنەماکانی مافی مرۆڤی پێشێلکردووە کە نەتەوە یەکگرتووەکانی لەسەر دامەزراوە”.
لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، “پاڵنەری سیاسی لەپشت بڕیارەکەوەن و بڕیارەکە نایاساییە”.
ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو زیانانەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە گەشتوگوزاری جیهانی داوە لەمساڵدا دەگاتە 14 ملیار دۆلار.