بەهای نەوت بەردەوامە لە دابەزین

فۆتۆ: رۆیتەرز

هەرچەندە دوێنێ بەهای بەرمیلێک نەوت کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی، بەڵام هێشتا لە ئاستی هەفتانەدا نەوت بەردەوامە لە دابەزین.

ئەمڕۆ شەممە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61 دۆلار 33 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش، بە 57 دۆلار و 54 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی پێگەی ئینڤێستینگی ئەمریکی، بەهای بەرمیلێک نەوت بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک بەردەوامە لە دابەزین، نادڵنیایی بازرگانان لە پێشبینییەکانیان بۆ بڕی خستنەڕووی نەوت لەلایەن ئۆپێکەوە بۆ رۆژانی داهاتوو، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، هۆکارێکی دیکەی ئەم ناجێگیرییە لە نرخی نەوتدا کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤـ.ـلادیمێر پـ.ـوتن، سەرۆکی روسـ.ـیایە، ناڕوونی دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوە هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ ناجێگیریی لە بەهای نەوتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەگەر گرفتێک دروستنەبێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share