ڕێگە بە جولیان ئەسانج دەدرێت لە زینداندا هاوسەرگیری بكات

ستێڵا مۆریس و جولیان ئەسانج

حكومەتی بەریتانیا، ڕێگە بە جولیان ئەسانج دەدات لە گرتووخانەی بێلمارش هاوسەرگیری بكات.

جولیان ئەسانج ڕۆژنامەنووس و چالاكوان و پرۆگرامەرێكی ئوسترالییە و ئێستا تەمەنی 50 ساڵە، لە ساڵی 2010ـەوە ئەمریكا بەدوایەوەیەتی، چونكە ماڵپەڕی ویكیلیكسی دامەزراند و زیاتر لە 700 هەزار بەڵگەنامەی نهێنی بڵاوكردەوە كە پەیوەستبوون بە چالاكی و كارە سەربازی و دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە جیهان و بەتایبەت لە عێراق و ئەفغانستان.

دواتر ئەسانج هەڵات و پەنایبردەبەر باڵیۆزخانەی ئیكوادۆر لە لەندەن و ماوەی حەوت ساڵ لەوێ مایەوە، لەو ماوەیەدا دوو منداڵی لە ستێڵا مۆریس-ی دەستگیرانی بوو كە هاوكات پارێزەریەتی، بەڵام ساڵی 2019 گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی بێلمارش لە لەندەن.

ستێڵا مۆریس لە تویتێكدا ئەمڕۆ ئاشكرایكرد، خۆی و جولیان دەتوانن لە گرتووخانەكە هاوسەرگیری بكەن و خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارەی حكومەتی بەریتانیا دەربڕیوە، چونكە تا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕێگەی بەو هاوسەرگیرییە نەدەدا.

سەرەتای ئەم ساڵ دادگای بەریتانیا داوایەكی ئەمریكای بۆ ڕادەستكردنی جولیان ئەسانج ڕەتكردەوە، پاساوەكەی ئەوەبوو كە ترسی هەیە لەئەگەری ڕادەستكردنیدا جولیان خۆی بكوژێت.

بابەتی پێشتر

تورکیا گەشتی کەسانی عێراقی و سوری و یەمەنی بۆ بیلاڕوسیا ڕادەگرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی دهۆک: لە کێشەی دوو بنەماڵەدا دوو ئۆتۆمبێل بە حەفارە تێکشكێندران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share