ئەنچیلۆتی بەبێ بەرگری ڕووبەڕووی ئیسپانیۆل دەبێتەوە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل ڕووبەڕووی قەیرانێکی ڕاستەقینە دەبێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاری دەکات، پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە، یان یەکسانبوون تۆمار بکات بۆ ئەوەی بەفەرمی نازناوەکە بە دەست بهێنێت.

بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە، لەو یارییەدا ئەنچیلۆتی لە تواناکانی ناچۆ فێرناندێز و ئیدێر میلیتاو بێبەش دەبێت، هەروەها گومان لە ئامادەباشیی دەیڤید ئالابا دەکرێت.

وا چاوەڕوان دەکرێت مارسیلۆ وەک بەرگریی باڵی چەپ بەشدار بێت و مێندی پشوو وەربگرێت، ئەگەر هەیە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بە ناچارییەوە بەشداری بە خیسۆز ڤایخۆ، یان ڕافا مارینی لاو لە دڵی بەرگریدا بکات.

بە دووریش نەزانراوە، ئەنچیلۆتی لە پێگەی دڵی بەرگری پشت بە دانی کارڤاخال ببەستێت (ئەگەر ئالابا ئامادە نەبێت)، لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاستیشدا لوکاس ڤاسکێز بەکار بخات.

بابەتی پێشتر

هەسارۆچكەیەك بەخێراییەكی زۆر بە نزیك زەویدا تێدەپەرێت

بابەتی دواتر

مەرجەکانی کۆنتی یاریزانانی پاریسی بەنج کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنگرەى چاڤی پێش کلاسیکۆ

پێش ڕووبەڕووبونەوەى ڕیاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە بەم جۆرە باسی دۆخی یانەى بەرشلۆنە دەکات: / هەموو…
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید پەشیمانە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەشیمانن لە فرۆشتنی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانیان بە یانەی ئینتەر میلان. ماڵپەڕی “دیفێنسا سەنتڕاڵ”ی…
Total
0
Share