(ڤیدیۆ) لازیۆ یاریی لووتکەی لە یوڤانتۆس بردەوە

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (29)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی لازیۆ بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (29)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ له‌ یاریگای خۆیدا “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی یانەی یوڤانتۆسی کرد.

یارییەکە به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر بە گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئەستێرەکانی ماوریزیۆ ساری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لازیۆ له‌ خوله‌کەکانی 38، 53 له‌لایه‌ن سێرجی ساڤیچ و ماتیۆ زاکاینی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “بیانکۆنێری” لە خولەکی 42 لەلایەن ئەدریان ڕابیۆ-وە تۆمارکرا.

بەو بردنەوەیە‌، هەڵۆکانی لازیۆ ژماره‌ی خاڵه‌کانیان گه‌یانده‌ (58) لە پلەی دووەمی ڕیزبه‌ندیی خولی ئیتاڵیا جێگیربوون، هەروەها یانەی یوڤانتۆس بە (44) خاڵەوە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی کالچیۆ بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

لە ئەمریكاوە بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی دەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا بە ڤیاڕیاڵ دۆڕا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share