سوارێز ماڵئاوایی دەکات

لویس سوارێز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید نوێ ناکرێتەوە و لە یاریی داهاتوودا ماڵئاوایی لە هاندەرانی واندا میترۆپۆلیتانۆ دەکات.

یەکشەممەی داهاتوو، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی ئیشبیلیە دەکات، یارییەکە بۆ هەردوو جەمسەرەکە گرنگە، بەو پێیەی یەکێکیان لە توانایدا دەبێت پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی ئیسپانیا یەکلایی بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، لویس سوارێز کۆتا یاریی بە درێسی ئەتلەتییەوە ئەنجام دەدات و ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانە مەدریدییەکە دەکات، چونکە تاوەکو ئەم ساتە گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە و بڕیاریش نەدراوە ئۆفەری نوێی پێشکەش بکرێت، ئەوەش پەیوەندی بە دابەزینی ئاستییەوە هەیە و لە چەندین یارییدا بەشێوەی یەدەگ بەشداری پێکراوە.

سوارێز 81 یاریی بە درێسی “ڕۆخی بلانکۆس”ەوە کردووە، تەنها لە 61 یارییدا بەشێوەی سەرەکی بەشداری کردووە، 34 گۆڵی تۆمار کردووە، لە یەکەم وەرزدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، بەڵام لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share