چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنن، ئامادەی هیچ دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نابن تا ئەو كاتەی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەگەنە ڕێككەوتن.
عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە ڕابەرایەتی دەكرێت ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی فەتح كە یەكێكە لە كۆڵەكەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناكات تا ئەو كاتەی لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەگەنە ڕێككەوتن و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دروستدەكەن.
ئاماژەی بەوە كرد، چێوەی هەماهەنگی كاردەكات بۆ دۆزینەوەی نەخشە ڕێگایەك بەمەبەستی دەربازبوونی عێراق لە قەیرانەكان.
ئەو سەركردەی چێوەی هەماهەنگی وتی، “چاوەڕواندەكرێت كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لە نێوان چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و هاوپەیمانیی سیادە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزان ئەنجامبدرێت”.