پێنج ملیۆن زیارەتکار بەشداریی چلەی ئیمام حوسێنیان کردووە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار و بە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئەمنی و تەندروستییەکانەوە، پێشوازییان لە هەزاران سەردانکەری یادەکانی ئیمام حوسێن کردووە.

لەڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ئاشکرایکرد، فڕۆکەخانەکەیان لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا پێشوازیی لە پێنج هەزار سەردانکەری یادەکانی چلەی ئیمام حوسێن کردووە، کە لە ڕەگەزنامەی جیاوازبوون و سەرجەم ڕێکارە تەندروستییەکانی پەیوەست بە کۆرۆنا بەسەریاندا جێبەجێکراوە.

لەلایەکی دیکەوە نەسیف خەتابی پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاند، پلانە ئەمنی و تەندروستییەکانیان بەباشی لە یادەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جێبەجێکردووە، جەختیکردەوە ئەمساڵ ژمارەی زیارەتکاران کەمتربووە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.

خەتابی دەڵێت، لەمساڵدا پێنج ملیۆن زیارەتکار بەشدارییان لە یادەکانی چلەدا کردووە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی بەریتانی: لەندەن لەماوەی 10 ساڵدا ژێرئاو دەكەوێت

بابەتی دواتر

تاقیكردنەوەكانی شەشەمی ئامادەیی لە كەركوك و شارەكانی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share