گردبوونەوەیەكی دژ بە لەشكركێشیی توركیا لە هەولێر ڕێگریلێكرا

دیمەنێكی ساتی ڕێگری لە گردبوونەوەكە

گردبوونەوەیەك كە بڕیاربوو دژ بە لەشكركێشیی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامبدرێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگریلێكرا و تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا-ش لەلایەن هێزەكەوە پەلاماردرا.

بڕیاربوو كەمێك پێش ئێستا لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتییانەوە گردبوونەوەیەك لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئەنجامبدرێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكان گەیشتە شوێنی گردبوونەوەكە و بەزۆر بڵاوەیان پێكردن.

پەیامنێرمان لە هەولێر پێی ڕاگەیاندین، هێزە ئەمنییەكە مامەڵەی نادروستی لەگەڵ خۆپیشاندەراندا ئەنجامداوە.

ئەوەشی وت، “تیمی تۆڕی میدیایی ئێستا و میدیاكانی دیكە لەلایەن كارمەندانی هێزە ئەمنییەكەوە پەلاماردران”.

هاوكات دەستبەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێلدا گیراوە، كە یەكێكیان ئۆتۆمبێلی تیمی ئێستا-یە.

بەرەبەیانی 18ی ئەم مانگە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگ-ی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە دەستیپێكرد و دوێنێ خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لە دوای هەشت ڕۆژ لە دەستپێكردنی گەیشتە خاكی هەرێم و قۆناغی یەكەمی ڕاگرت بە بیانووی ئەوەی ناوچەکانی پەکەکە سەخت و پڕ لە ئەشکەوتە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، هەپەگە كوژرانی 218 سەربازیی توركیا ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

هەولێر لەبەردەم مەترسیدایە؟ <br> جارێكی دیكە باران لافاو و زیانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

‏"هاوكارییەكانی بارزانی گەیشتن"‏ ‏ ڕۆژنامەیەكی توركی: توركیا 60 كیلۆمەتر دەچێتە خاكی عێراقەوە و ناكشێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share