کەشناسی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە: شەختە و بەستن دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا چەند پێشبینییەکی خستووەتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پلەی گەرمی کاتژمێر 9ـی شەوی شارەکان و هەردوو قەزای پیرمام و چەمچەماڵ رۆژی 21ـی 1ـی 2026:

هەولێر 2

پیرمام 0

سلێمانی 2

چەمچەماڵ 2

دهۆک 1

زاخۆ 3

پێشبینیشدەکات، ئەمشەو تاوەکو سبەی بەیانی، پلەی گەرمی بە (2-4) نزمببێتەوە، بەڵام بەرزترین پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە بە 2 پلە بە بەراورد بە پلەی گەرمیی ئەمڕۆ، لەگەڵ دروستبوونی تەمێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باکووری هەرێم، هەروەها شەختە و بەستن دروستدەبێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە…
Total
0
Share