شارەوانیی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ”ئەو بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، ژمارە 247ی 27ی ئازاری 2024، تایبەت بە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان، ئەمڕۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”ئەو هاوڵاتییانەی کە قەرزاری شارەوانین وەک کرێی ساڵانەی کرێچێتی و خۆڵ و خاشاک و رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بکەن و سوود لە داشکاندنی 20% وەربگرن و پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share