ئێران و سعودیە لەسەر ڕاگرتنی شەڕ ڕێككەوتن

ئێران و سعودیە لە عێراق لەسەر 10 خاڵ ڕێككەوتن، یەكێكیان ڕاگرتنی شەڕە لە یەمەن.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، سعودیە و ئێران لە بەغداد كۆبوونەتەوە و كۆبوونەوەكە ئەمنی بووە و هەردوولا گەیشتوون بە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن كە لە 10 خاڵ پێكدێت.

وتیشی، هەردوو وڵاتەكە ڕێككەوتن لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە یەمەن و ڕێككەوتوون گەڕی دووەمی گفتوگۆ لەسەر ئاستی دیپلۆماسی بێت.

هاوكاتی وتەكانی وەزیری دەرەوەی عێراق، مەحمود عەباس زادە وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، گفتوگۆكانی بەغدادی ئێران و سعودیە زۆر ئەرێنی و بنیادنەرن.

عەباس زادە جەختیكردەوە كە بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان ئێران و سعودیە كاریگەریی سیاسی و ئابوری و كەلتووریی لەسەر گەلانی ناوچەكە دەبێت و ئەوەش هەمان ئەو ئامانجەیە كە عێراق هەوڵی بۆ دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانى عێراق لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ى نرخى دۆلاره‌وه‌ دروستده‌كات

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكرایده‌كات، له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌ك دروستده‌كرێت بۆ به‌دواداچوونى كه‌موكوڕییه‌كان و گرفته‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی و چاره‌سه‌ركردنى…
Total
0
Share