ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی هێرش و بۆردوومانەکانی ئەمدواییەی تورکیا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی تورکیا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری دەرەوە و بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەتە و لەسەر داواکاریی ژمارەیەک پەرلەمانتارە کە پێشتر واژوویان کۆکردبووەوە، جگە لە داواکاری کۆبوونەوە داوای ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگرییان کردبوو.

ئەم کۆبوونەوەیەی پەرلەمان دوای هێرشی ڕۆژی 20ی ئەم مانگەی تورکیا دێت بۆ سەر گوندی پەرەخی سەربە ئیدارەی زاخۆ، کە بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری بەڕەگەز عەرەب کوژران و 23 برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‘ئیسكۆبار’ كوژرا

“ئیسكۆبارەكەی عێراق” لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژرا. وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی كانونی دووەم، هێزێكی…
Total
0
Share