سەرۆک کۆماری عێراق داواکارییەکی دادگای باڵای فیدراڵی رەتدەکاتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق داوایەکی دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی کێشەکانی دادگاکە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە پێشێلکردنی دەستوورە.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کە ئاراستەی دادگای باڵای فیدراڵی کردووە، نووسراوەكەتان لەبارەی كۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت، سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و بڕیارەكانی دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵی، بانگهێشتكردنی شارەزایانی دەستووری و یاسایی خستەڕووی رایان، پێچەوانەی بنەمای سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییە كە لە ماددەی 87 ی دەستووردا هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم داوایە دەرفەتێكی فراوان دەكاتەوە بۆ دەستوەردان لە کاروباری دادوەری، بۆیە پێشنیاز دەكەین، ئەم داوایەتان ئاڕاستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بکەن بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی ناكۆكی لەسەر لەنێوان بڕیارەكانی دادگای تێهەڵچوونەوە و دادگای باڵای فیدراڵی بەم شێوەیە گەرەنتی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان: پێویستە پێنج ڕۆژنامەنوسەکە ئازادبکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیی، لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاڕاستەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت، “پێویستە بەخێرایی و بەبێ…
Total
0
Share