ئەتلەتیکۆ ناچارە ڕێز لە ڕیاڵ مەدرید بگرێت

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا تەنها خاڵێک لە ناسناوی لالیگاوە دوورە و لە یاریی داهاتوودا دەتوانن جامەکە بەرز بکەنەوە.

ڕیاڵ مەدرید بە 78 خاڵ پێشەنگیی خولی ئیسپانیای گرتووە و 15 خاڵ پێش بەرشەلۆنە و ئیشبیلیە کەوتووە کە هەر یەکێک لەو دوو یانەیە 63 خاڵیان هەیە، خولەکەش بە پێنج یاریی یاخود پێنج هەفتەی دیکە یەکلایی دەبێتەوە.

شەممەی داهاتوو لە چێوەی یارییەکانی گەڕی 34ی لالیگا، ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆل بردنەوە تۆمار بکات، بەفەرمی ناسناوەکە بۆ 35 هەمین جار لە مێژووی خۆیدا دەباتەوە.

یانەی شاهانە لە گەڕی 35ی لالیگا لە واندا میترۆپۆلیتانۆ ڕووبەڕووی ئەتلیتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، لەو یارییەشدا بەپێی نەریتی خولەکە و یانەکانی لالیگا، ئەستێرەکانی ڕۆخی بلانکۆس ناچارن ڕێڕەوی شەرەفی بۆ یاریزانانی ڕیاڵ دروست بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی زێدان چانسی به‌ ڕیگیلۆن نه‌دا؟ کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کوڕی به‌ڕێوبه‌ر هه‌بووه‌

به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان…
Total
0
Share