دووشەممە چارەنووسی ڕاهێنەری بەرشلۆنە یەكلاییدەكرێتەوە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەردوو ڕاهێنەر، ڕۆبێرتۆ مارتینێز و چاڤی هێرناندێز-ی دیاریكردووە، بۆ ئەوەی یەكێكیان جێگەی كومان بگرێتەوە.

یانەی بەرشلۆنە بە دۆخێكی قورسدا تێدەپەرێت و پاش شكستەكەی بایرن لە چامپیۆنزلیگ، لەخولی ئیسپانیاشدا دوو یاری لەسەریەك، نەیتوانی بردنەوە بەدەستبهێنێت.

ڕاگەیاندنەكانی نزیك لە یانەی بەرشلۆنەوە، ئاشكرایانكردوە، ئیدارەی یانە كەتەلۆنییەكە دوو ڕاهێنەری دیاریكردووە بۆ ئەوەی دوای كومان، گفتوگۆیان لەگەڵ بكات.

یەكەمیان ڕۆبێرتۆ مارتینێزی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكایە، ئەوەی دیكەش چاڤی هێرناندێز-ی ڕاهێنەری یانەی سەد-ی قەتەرییە.

بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە و دوای یارییەكەی لیڤانتی لەخولی ئیسپانیا، بڕیار لەسەر داهاتووی كومانی ڕاهێنەری ئێستا بدرێت بە مانەوە، یاخود دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی "دادوەری دەڵاڵدار" لە دادگای هەولێر دەکات

بابەتی دواتر

ئەفسوون.. دەمیرتاش ڕۆمانێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قسەی كومان پێش یارییەكەی بەنفیكا

ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە یارییەكەی بەنفیكا جیاواز دەبێت و ناتوانن بەهەمان ڕیتمی یارییەكەی لیڤانتی دەربكەون. پێش ڕووبەروبوونەوەی بەنفیكا لە…
Total
0
Share