یوڤانتۆس و کلەپ بروج بە بردنەوە شریتی چامپیۆنزلیگیان بڕی

 

ئەمشەو دوو ڕوبەروبوونەوەی دەستپێکی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ ئەنجامدران، یانەکانی یوڤانتۆس و کلەپ بروج براوەبوون.

لە یاریگای ئۆڵۆمپیسکی یانەی دینامۆ کیێڤی ئۆکرانی میوانداری یانەی یوڤانتۆسی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیای کرد. تایمی یەکەم بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەندریا پێرلۆ گۆڕانکاری لەسەر ئاستی هونەری ئەنجامدا و توانیان دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (49 و 84) لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانییەوە تۆماربکەن، یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی زینیت سانت پترسبۆرگی ڕووسی لە یاریگای گازپرۆم میوانداری یانەی کلەپ بروجی بەلجیکی کرد.

یانە بەلجیکیەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەدەستهێنا،، دوو گۆڵەکەی کلەپ بروج لە خولەکەکانی 63 و 93 لەلایەن ئیمانوێل دێنیس و چارلیس دی کیتیلارییەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی زینیت لە خولەکی 74 لەلایەن ئیفان هۆرڤاسەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەمشەو و بەشێوەیەکی کاتی، یانەی یوڤانتۆس بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لوتکەی ریزبەندی کۆمەڵەی (جی) گرت، هەروها یانەی کلەپ بروج بە سێ لە پلەی یەکەمی گروپی (ئێف) جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئەدیداس کالەیەکی نوێی بۆ محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لیڤەرپوڵ بەرهەمهێنا

بابەتی دواتر

یونایتد یاری لوتکەی لە پاریس بردەوە و بەرشلۆنە فرینسڤاروشی ڕاماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share