دۆخی پێكانی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید پێش یارییەكەی مان سیتی بزانە

مێندی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئالابا و كاسمیرۆ هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.

سبەی سێ شەممە، كاتژمێر 10ی شەو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی مانچستەر سیتی.

مێندی بەرگریكاری چەپی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەشداری دواین مەشق و ڕاهێنانی یانەكەی كرد، بەوەش بۆ یارییەكەی سیتی ئامادە دەبێت.

بەڵام تا ئێستا هەردوو یاریزان كاسمیرۆ و ئالابا لە ڕاهێنانەكان بێبەش بوون و لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت هەردوو یاریزان كاسمیرۆ و ئالابا ناتوانن بەشداری یارییەكە بكەن و تا سبەی لە پێكان چاك نابنەوە.

پێشبینی دەكرێت بۆ جێگەی كاسمیرۆ، كارلۆ ئەنچیلۆتی پشت بە كامافینگا ببەستێت و بۆ جێگەی ئالاباش یاریی بە ناچۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

لێدوانی چاڤی پاش شكستی بەرشلۆنە بەرامبەر ڕایۆڤالیكانۆ

بابەتی دواتر

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕیاڵ مەدرید 11 ڕۆژ پشووە

ستافی ڕاهێنانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەسەر ڕاسپاردەی کارلۆ ئەنچلۆتی پشووی درێژخایەنیان بە یاریزانانداوە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای…
Total
0
Share