پۆچیتینۆ: پێویستە بەخێرایی کێشەی پاریس چارەسەربکەم

ماوریسیۆ پۆچتینۆ پێیوایە پێکهاتەی یانەی پاریس سان جێتمان کێشەی هەیە، گەورەترین کێشەکەشی لە هێڵی بەرگریدایە.

سەرەڕای بردنەوەیان لە یانەی بریست بە ئەنجامی (4-2)، یانەی پاریس سان جێرمان بۆ سێیەم یاری لەسەریەکی خولی فەرەنسا نەیتوانی پاریزگاری لە تۆڕی گۆڵەکەی بکات.

لەم بارەیەوە ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “شتانێکی زۆرمان باشتر کردووە لە پاریس سان جێرمان، بەڵام یانەکەمان بە دۆخێکی باشترەوە دەتوانێت براوەبێت، چەند کێشەیەک ماوە دەبێت چارەسەریبکەین، لە پێش هەموویانەوە کێشەی هێڵی بەرگری، بەهۆی ئەنجامەکەوە ڕوبەڕووی ڕەخنەدەبینەوە، بۆیە بەتایبەت دەبێت چارەسەری خێرای دۆخەکە بکەین”.

ڕاهێنەرەکە لە لێدوانەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی کۆبوونەوەی درەنگوەختی یاریزانان لە یانەکە، هەروەها پشووەکانی هاوینە و پێکان و چەندین بابەتی دەرەوەی وەرزشییەوە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کارەکانیان بەپێی پێویست ڕاپەڕێنن.

بابەتی پێشتر

مان سیتی نرخی لاپۆرتی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

بابەتی دواتر

لۆگاریتمی مباپێ.. 150 ملیۆن یان داهاتی زیاتر؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share