توخێل بووەتە دێوەزمەی ڕاهێنەرە گەورەکان

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە، چاوەڕواندەکرێت تۆماس توخێلی ئەڵمانی جێگەی ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بگرێتەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەئێستادا تۆماس توخێلی ڕاهێنەری پێشووی چێڵسی بێکارە و حەزی بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنانی یانەی تۆتنهامە.

بەهۆی دابەزینی ئاستی “سپێرز” و جیاوازی (14) خاڵ لەگەڵ یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، چاوەڕواندەکرێت یانە زەبەلاحەکەی لەندەن لە کۆتایی وەرزدا لەبارەی کۆنتی-یەوە بڕیارێک بدات.

پێشوەخت لەگەڵ توخێل دانوستاندنیان کردووە و ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لاری نەبووە لە جێگرتنەوەی کۆنتی.

جگە لە کۆنتی، ڕاهێنەرانی دیکەی پریمەرلیگ و تەنانەت ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و بایرن میونشن ترسیان لێنیشتووە، چونکە دەزانن لە ئەگەری کەوتن، یاخود بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکانیاندا، ئەڵمانییەکە ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی پێگەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share