كەی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەكات؟
ئێستا زانیاریی نوێ ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی خانەنشينيی شارستانی لە سلێمانی چارەسەركراوە بەر لە جەژن كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری تەواوی مووچەخۆران دەهێندرێت، بەپێی زانیارییەكان دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دەكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانەوە.

ئاراس غەریب، بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە مووچەی خانەنشینيی شارستانی دابەشكراوە و ئەو گرفتەی پێشتر لە دابەشكردنی مووچە هەبووە چارەسەركراوە و چاوەڕواندەكرێت سبەینێ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی بهێندرێت و بەر لە جەژن مووچەی مانگی ئازاری سەرجەم وەزارەت و دەستەكان و خانەنشینیی سەربازی دەدرێت.

ئاشكرایكرد، “پێناچێت بەر لە جەژنی ڕەمەزان دابەشكردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دەستپێبكات”.

بەپێی زانیارییەكان كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لە 27 ی ئەم مانگە كۆتایی دێت و ناتوانرێت بە چەند ڕۆژێك دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەستپێبكات.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزان دەستپێبكات وەك ئەوەی باسكراوە تا وەكو 8 ی مانگی ئایار پشووی جەژن دەبێت و ئەگەر بڕیاری دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بدرێت دەكەوێتە دوای 10ی مانگی ئایارەوە.

بابەتی پێشتر

وەتسئاپ بە تایبەتمەندییەکی نوێ بەکارهێنەرانی سەرسامدەکات

بابەتی دواتر

سەدر: بە یاسا ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەناسێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
Total
0
Share