نرخی کارەبای مۆلیدە لە چەمچەماڵ دەبرێتە دادگا

بەشێک لە چالاکوانەکانی قەزای چەمچەماڵ، پرسی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی ڕابردوو دەبەنە دادگا و پێیان وایە ئەو پارەیەی دیاریکراوە زیاترە لە بەهای كاتەكانی پێدانی کارەباکە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەو چالاکوانانە دەڵێن، “ئێمە وەک بەشێک لە توێژە جیاجیاکانی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنین، لە یەکەم هەنگاوی کرداریمان دا  ڕۆژی یەکشەممە لە دادگای چەمچەماڵ داوای یاسایی لە بەرامبەر ئەندامانی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان تۆماردەکەین”.

ڕاگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەشدەکات، “ئێمە پێمان وایە، ئەو پارەیەی بۆ مانگی ڕابردوو مۆلیدە ئەهلییەکان وەریانگرتووە، لەبەرامبەر کاتژمێری کارکردنیاندا زۆر زیاتر بووە و پێشمانوایە ئەو ڕێژە کارکردنەی ئەوان دیاریانکردووە بە 230 کاتژمێر، ئەوەندە کارەبا نەدراوە بە هاوڵاتییان”.

چالاکوانان تێبینیان لەسەر دیاریکردنی نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەکان هەیە و دەڵێن کرێی یەک کاتژمێر کارەبایان بە 48 دینار خەمڵێندراوە، لە کاتێکدا لە تەواوی کوردستاندا زۆر کەمتر لەو نرخە کارەبای مۆلیدە دەدرێت بە هاوڵاتییان”.

ڕاگەیەندراوی چالاکوانەکان ڕاشیگەیاندووە “وەک هەمیشە دەمانەوێت، دادگا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و نەهێڵن لە ڕێگای جۆراو جۆرەوە، بە ناوی جیاجیاوە خەڵک بڕوتێنرێتەوە و لە کۆتاییشدا داوا لە قائیمقام دەکەین لەم کەیسەدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری چەمچەماڵ”.

بابەتی پێشتر

بەکارهێنانی ئایین و نەتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات

بابەتی دواتر

گروپە چەکدارەکان ڤیدیۆی هێرشکردنەسەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریای ئەمریکییان بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share