گۆتیرێش سەردانی ڕوسیا و ئۆكرانیا دەكات

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان

بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی كیێڤ بكات پاش سەردانێكی بۆ ڕوسیا و گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی كرملین دەربارەی كێشەی ئۆكرانیا.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێنجشەممەی داهاتوو چاوی بە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەكەوێت پاش سەردانەكەی ڕۆژی سێشەممەی بۆ مۆسكۆ.

دەربارەی سەردانەكە پێشتر كرملین ڕایگەیاند، گۆتیرێش چاوی بە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە دەكەوێت، لەلایەن ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیاوە پێشوازی دەكرێت، لە یەكەم دیداری نێوانیاندا لەپاش دەستپێكردنی پرۆسە سەربازییەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.

بەر لە سەردانەكە گۆتیرێش دوو نامەی ئاراستەی هەریەك لە پوتین و زیلینسكی كرد و سەرەڕای ئاماژەدان بە سەردانەكەی، هانیدان بۆ گفتوگۆ لەپێناو كۆتاییهێنان بە شەڕ.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل: لەگەڵ بایدن ڕێککەوتین ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەکۆتایی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی سەردانەکە بەدیهات”. نەفتالی بینێت ڕایگەیاند، “هەموو ئامانجەکانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عەباس عەراقچی بانگهێشتی نیویۆرک کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، عەباس عەراقچی بانگهێشتی شاری نیویۆرک کرا بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.…
Total
0
Share