نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد

نرخی زێڕ جارێکی دیکە لەدوای تێپەڕبوونی چەند رۆژێک بەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکەی، بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و نرخی هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە 2119 دۆلاری ئەمریکی.

کۆمەڵەی بازاڕی زێڕی لەندەن رایگەیاندووە، پاشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕدا، نرخی زێڕ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە مێژوودا کە 2098.05 دۆلار بووە بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاندووە کە لە 28ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا 2078.40 دۆلار بووە.

سەرنج لەسەر قسەی جیرۆم پاول سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا دەبێت لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا لەبەردەم کۆنگرێسدا کە کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی زێڕ.

نرخی کیلۆیەک زێڕ لە ئێستادا 68 هەزار و 135 دۆلارە و گرامێکیش بەرامبەر بە 68 دۆلار و 14 دۆلارە.

بە گوێرەی نرخی زێڕی جیهانی هەر مسقاڵێک زێڕ بە گوێرەی عەیارەکەی بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 24 بەرامبەر بە 515 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بەرامبەر بە 453 هەزار دینارە.

مسقاڵێک زێڕی عەیاری 18 بەرامبەر بە 390 هەزار دینارە.

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق و تورکیا پرسی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین هه‌میشه‌ بۆ هه‌موومان وانه‌ و نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كارمان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.   لە بازاڕی دۆلارەكەی…
Total
0
Share