بە بۆنەی یادی 32 ساڵەیەوە.. هابڵ “سەما”ی گەلەستێرەکان بڵاودەکاتەوە

بە بۆنەی یادی 32 ساڵەیەوە، تێلێسکۆپی هابڵ وێنەی چەند گەلەستێرەیەکی دەگمەنی بڵاوکردووەتەوە.

وێنەکە هی چەند گەلەستێرەیەکە لە هەڕەتی یەکگرتندان و نمونەیەکن بۆ چۆنێتیی جووڵەی گەردوون لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا.

بەرپرسانی هابڵ ڕایانگەیاند، گەلەستێرەکانی ناسراو بە “HCG 40” لە هەڕەتی یەکگرتندان تا ببنە یەکەیەکی گەردوونی، ئەم پرۆسەیەش نزیکەی یەک ملیار ساڵ دوای ئێستا تەواودەبێت.

تیمەکە بەبۆنەی یادی 32 ساڵەی تێلیسکۆپەکەوە وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە، کە بەر 24ی ئەم مانگە دەکەوێت.

ئەو چەند گەلەستێرەیەی وێنەیانگیراوە، 300 ملیۆن ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورن.

تێلێسکۆپی بەناوبانگی هابڵ بە لەڕێی ئاسمانگەڕی “دیسکەڤەری”ەوە لە 24ی 4ی 1990دا نێردراوەتە بۆشایی ئاسمان، تاکو لەڕێیەوە زانایان بە باشتر لە قۆناغە زووتر و سەرەتاییەکانی گەردوون و پێکهاتنی تێبگەن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا 71 یەکەی چارەسەری بە پێکهاتەکەی کردووە

بابەتی دواتر

هەپەگە كوژرانی 34 سەربازی دیكەی توركیا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share