ورگزلی نیشانەى ئەم نەخۆشیانەیە

گۆڤارى ئەپۆتێکن ئەنشاون-ى ئەڵمانى، باسى لەوە کردووە کە ورگزلى زەنگێکى مەترسیدارە، چونکە بەهۆیەوە پەستانى خوێن و شەکرە لە مرۆڤدا زیاد دەکات.

ئەمەش دەبێتە هۆکارى زیادە پەستانى سەر دڵ و مێشک.

گۆڤارەکە ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، هۆکارى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زێدە چەورى، کە لە جگەر و پەنکریاسدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش کاریگەریى لەسەر دەرنەدانى هۆرمۆنى ئەنسۆلین دەبێت.

دەرنەدانى هۆرمۆنى ئەنسۆلین دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى شەکر لە خوێندا، خانە چەورییەکان، هۆرمۆنى مادە زیانبەخشەکانى جەستەن، ئەمانەش کاریگەرییان لەسەر زۆربوونى کلسى ناو خوێن دەبێت.

گۆڤارەکە ئاماژە بەوەدەکات، قەڵەوى دەورى ورگ، بە ڕێژەى 94 سانتیمەتر لە پیاواندا و 80 سانتیمەتر لە ئافرەتاندا زەنگێکى مەترسیدارە.

لەبارەى خۆپاراستنەوە گۆڤارە ئەڵمانییەکە دەڵێت، بۆ خۆپاراستن لەم مەترسییانە بۆ ئەوانەى ئەم زیادەیە لە چەورى دەورى ورگیان هەیە.

دەبێت بە ڕێژەى 5 بۆ 10 لە سەدى زیادەى جەستەیان بهێننە خوارەوە. ئەمەش لەڕێگەى خواردنى تەندروست و وەرزشکردن و جووڵەى بەردەوامەوە.

بابەتی پێشتر

شارەزایەکی ڕووسی ئامانجی تورکیا لە کردنەوەی بارەگایەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ قەتەر ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

سەرۆک ئەرکانی گشتیی ڕووسیا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی هەڵدەسەنگێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share