ڕۆیشتنی ئەبرامۆڤیچ کۆتایی کانتی و جۆرجینیۆیە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بەریتانیا دووپاتی دەکەنەوە، نگۆلۆ کانتی و جۆرجینیۆ دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکانیان ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکەن، ئەگەرێکی بەهێزیشە پێش وادەی دیاریکراو بفرۆشرێن.

گرێبەستی دوو ئەستێرەکەی چێڵسی، کانتی و جۆرجینیۆ لەهاوینی ساڵی 2023 کۆتاییدێت، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشەی سزادانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و دوورخستنەوەیان لە بازاڕی گواستنەوەکان، لەوانەیە پێشوەخت بڕیار لە فرۆشتنیان بدرێت.

کانتی تەمەنی 31 ساڵە و جۆرجینهۆ گەیشتووەتە 30 ساڵ، بەتێپەڕبوونی کات نرخیان لە بازاڕی گواستنەوەکاندا کەم دەبێتەوە، بۆیە هەندێک لە بەڕێوەبەرانی چێڵسی بەباشترین دەرفەتیان زانیوە ئەم هاوینە دوو ناوەندکارەکە بفرۆشرێن و تێچووی فرۆشتنیان لە کڕینی یاریزانێک، یاخود دووانی لاودا بەکاربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share