پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید: هیچ شتێک نییە ئاهەنگی بۆ بگێڕین

یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید پێیانوانییە ئەرکێکی گەورەیان بەجێهێنابێت تاوەکو ئەهانگی سەرکەوتنی بۆ بگێڕن

دوای بردنەوەیان لە یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ و سەرکەوتنیان بە پلەی یەکەم بۆ قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاهەنگی سەرکەوتنیان نەگێڕا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرکەوتنی دواوەختی یانەی شاهانە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر هەستی بنزیمە و هاوەڵانی دروستنەکردووە، بەڵکو پێیانوابووە ئەگەرەکانی دەرکردن و دابەزینیان لە خولەکە بۆ خولی ئەوروپی لێکدانەوەی هەڵە و کەمتەرخەمی میدیاکان بووە بەرانبەریان، بەوهۆیەوە لە دوای بردنەوە دەستیان بۆ ئاسمان بەرزنەکردووەتەوە، تەنانەت یەکدیان لە ئامیز نەگرتووە و ڕاستەوخۆ گەڕاونەتەوە بۆ ژووری جلگۆڕینەکان.

لەم بارەیەوە ڕامۆس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی، ” ساتی خۆمان بوو، سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، هالا مەدرید”.

کەریم بنزیمەی فەرەنسیش ڕایگەیاندووە، ” بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی پێویستمان بە ڕوبەڕوبوونەوەی یانە گەورەکانە، ڕێگەیەکی دوورودرێژمان لەبەردەمدا ماوە، تاقیکراینەوە و بە دڵنیاییەوە ئامادەین بۆ داهاتوو”.

یاریزانانی بوروسیا مونشنگلادباخ ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕن دوای ئەوەی زانیویانە ئینتەرمیلان و شاختار یەکسانبوون

مارکا دووپاتیدەکاتەوە، دوای یەکسانبوونی ئینتەرمیلان بەرانبەر شاختار و یەکلاییبوونەوەی گلادباخ لە پێگەی دووەمی گروپی دووەم، یاریزانانی یانە ئەڵمانییەکە لە ژووری جلگۆڕینەکانی دی ستیفانۆ ستادیەم بە گڕوتینەوە ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕاوە.

مارکا نوسیویەتی، ” ئەگەر چاودێران ئەنجامی یاری نێوان ڕیاڵ و مونشنگلادباخیان نەزانییانە، لەدوای یارییەکە گومانیان دەکرد گلادباخ بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید براوەبووبێت”.

بڕیارە دووشەممەی داهاتوو تیروپشکی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان لە شاری نیۆنی سویسرا ئەنجامبدرێت، ڕیاڵ مەدرید هاوشانی 15 یانەی گەورە سەرکەوتنی بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان مسۆگەرکردووە و ئەگەر هەیە ڕوبەڕوی یەکێک لە یانەکانی پۆرتۆ، لازیۆ، لایپزیچ، ئاتالانتا ببنەوە.

بابەتی پێشتر

کێ ڕوبەڕوی کێ دەبێتەوە؟ تیروپشکی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئاڵۆز دەبێت

بابەتی دواتر

بەڕێوبەری بایرن لەبارەی ئالابا و دەنگۆکانی کڕینی دیبالا و هالاندەوە دەدەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێز یانەی نوێی دۆزییەوە

دانی ئالڤێزی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە، پەیوەندی بە یانەی کلەب یونیڤێرسیداد ناسیوناڵی مەکسیکی-یەوە دەکات. ماڵپەڕی “ئەی…
Total
0
Share