(ڤیدیۆ) یاریی لوتکەی بارسا و بلباو بە یەکسانبوون کۆتاییهات

یانەی بەرشلۆنە دووەم یاریی وەرزی 2021-2022ی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا، یارییەکەش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

ئەمشەو شەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای سان مامێس دووەم ڕوبەڕوبوونەوەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا”ی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵی پێشەنگی بلباو لە خولەکی 50 لەلایەن ئینیاگۆ مارتینێزەوە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 75 لەلایەن مێمفیس دیپای-یەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/50ymu3

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەکانی بەرشلۆنە و بلباو دوو خاڵی گرنگیان لەدەستدا، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە بەشێوەیەکی کاتی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

ئینتەر میلان 4-0 جێنەوا

بابەتی دواتر

ئەتلەتیک بلباو 1-1 بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند ئامادەیە

تیمی پزیشکی یانەى مانچستەر سیتی پێیوایە هالاند بۆ یارییەکەى ئارسیناڵ ئامادە دەبێت. هالاند لە یارییەکەى ئەستۆن ڤیلا توشی…
Total
0
Share