هازارد بەڵێنێك بە هاندەران دەدات

ئیدین هازاردی بەلجیكی بەڵێنی بە هاندەران دا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە ڕابردوودا پێشكەشی كردووە.

پاش بردنەوەیان لە پۆڵەندا بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك، ئیدین هازاردی بەلجیكی بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

هازارد لە ئاستی هەڵبژاردەكەی ڕازییە و پێشیوایە بە بەردەوام بوون لە یاریكردن، دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی.

وتیشی: “هەلی گۆڵی زۆرم بۆ دروستبوو بەڵام لەدەستمدا، یاریی داهاتوو هەوڵی تۆماركردنی گۆڵ دەدەم.”

هازارد بەڵێنی بە هاندەران دا بە تێپەڕبونی كات و بەردەوام یاریكردن، بگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشتر پێشكەشی كردوە.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: لە هەولێر سێ زەویی 7 ملیار دۆلاری داگیركراون

بابەتی دواتر

خۆڵبارینێكی سووك ڕوو لە عێراق دەكات و هەرێم ناگرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share