هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆبوونەوەی پەرلەمان و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ‏دەكەن

فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوادەكەن كۆبوونەوەی پەرلەمان ‏ئەنجامبدرێت و پرسی هەڵبژاردن یەكلابكرێتەوە لەكاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، بەڵام بە ‏هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردنەوە.‏

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی کۆمەڵی دادگەری، ‏یەکگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ و حزبی شیوعی بەپێویستیان زانی “پەرلەمان ‏کارابکرێتەوە و لەو چەقبەستووییە دەربچێت كە تێیكەوتووە”، داوای كۆبوونەوەی ‏پەرەلمان دەكەن.‏

شێرکۆ جەودەت سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، ‏پەرلەمان لە ئاستێکی باڵادا پەکخراوە و هەریەکە لە پارتی و یەکێتیش یەکتری تۆمەتبار ‏دەکەن بە پەكخستنەكە.‏

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریش داوایکرد کۆبوونەوەی ‏پەرلەمان ڕێکبخرێت و لەو چەقبەستووییە دەربچێت.‏

فراکسیۆنی نەوەی نوێش هۆشداریی دا و دەڵێت، “تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان مۆڵەت ‏دەدەینە سەرۆکایەتیی پەرلەمان، ئەگەر پەرلەمان سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن ‏کۆنەبێتەوە ڕێکاری مەدەنیی دیکە دەگرینەبەر”.‏

فراکسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن هۆشداریشیاندایە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە دەبێت پەرلەمان ‏کارا بکرێتەوە و یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت، ‏ئەگەر ئەوە نەکرێت خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان ‏ئەنجامدەدەن.‏

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری بڕیاری نوێی دەركرد

بابەتی دواتر

ڕایەڵەی هاندەرانی بەرشلۆنە بایکۆتی یارییەکەی ئەمڕۆی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share