ئەو کارمەندانەی سەرسندوقی دەنگدان ئاگاداردەکرێنەوە کە تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتا وادەیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئاگاداری کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن (سەرەکی و یەدەگ) لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەکەین کە تا ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.

جەختیشیکردەوە، لە کاتی سەردانیکردنی بانکەکان پێویستە کارمەند هەریەکە لە کارتی بایۆمەتری دەنگدان، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی پێبێت، دوا مۆڵەت کۆتا رۆژی ئەم ھەفتەیەیە رێکەوتی 30 ی نیسانی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: پێدانی تابلۆی ئامێری بیناسازی لە هەڵەبجە دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی تایبەت بە ئامێرەکانی بیناسازی، چاپکرا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشكرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە،…
Total
0
Share