هەواڵگریی عێراق دەیان كۆچبەری دەستگیركرد و دەڵێت لە سلێمانییەوە هاتوون

دەیان كۆچبەر كە هەوڵیانداوە بە نایاسایی بێنە عێراق، دەستگیركران.

ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، هێزەكانی 43 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە، هەوڵیانداوە بە نایاسایی بێنە عێراق.

ڕاگەیەندراوێك كە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاشكرایكرد، “43 كەس كە ڕەگەزنامەی ئاسیاییان پێیە، هەوڵیان دا بێنە خاكی عێراقەوە”.

ڕوونیكردووەتەوە، ئەو كۆچبەرانە “لە وڵاتێكی دراوسێ و لەڕێگەی پارێزگای سلێمانییەوە هاتبوونە عێراق” و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

هەفتەی ڕابردوو هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەستگیركردنی دەیان كۆچبەری تریان ڕاگەیاندبوو كە بە شێوەی نایاسایی لە باشوورەوە هەوڵی گەیشتن بە عێراقیان دابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەوەڵامی هێرشەکەی تورکیا لە هەرێم هاککەرانی عێراقی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە دەکەنە ئامانج

ناوەندی دیجیتاڵی DMC ئاشکرایکرد، ژمارەیەک هێرشی ئەلیکترۆنی پێگە سەرەکییەکانی تورکیای کردووەتە ئامانج لەناویاندا سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا. ناوەندەکە ڕایگەیاندووە،…
Total
0
Share