خۆپیشاندەران گەیشتنە باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد.

دوای ئەوەی وەزیرەكەی سەدر لە پەیامێكدا بۆ خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتەكەیان وتی، “مافی خۆتانە ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرببڕن بەڵام قایلنابین دەستدرێژییان بكەنەسەر”، كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندەرانی لایەنگری ڕەوتی سەدر چوونە بەردەم باڵەخانەی ئەو دامەزراوەیە.

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە و چوونە ناو ناوچەی سەوز، بەشێك لە خۆپیشاندەران خۆیان گەیاندە ناو باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دواتر بەشێكیان بەرەو بەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری چوون و خۆپیشاندانەكە چەندین برینداری لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئـ.ـەنـ.ـەکەسە بە فیتی خەڵکی دیکە پەلاماری ڕەمزەکانی یەکێتی و فەخامەتی سەرۆککۆمار دەدات

چاودێرێکی سیاسیی لە وەڵامی ”بێڕێزییەکانی گروپی ئەنەکەسە” بەرامبەر بە ڕەمزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، گروپەکە…
Total
0
Share