تین هاگ کۆتایی بە خەونەکانی هاری کەین هێنا

بوونی ئیریک تین هاگ بە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، گەورەترین خزمەتی یانەی تۆتنهام و بەڕێوەبەرانی ئەو یانەیە دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کە ئیریک تین هاگ بە هیچ شێوەیەک ستایلی یاریکردنی لەگەڵ هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز ناگونجێت، تەنانەت لە دانوستاندنەکاندا داوای لە بەڕێوەبەرانی “ڕێد دێڤڵز” کردووە بۆند پێشکەشی کەین نەکەن.

لە بەرامبەردا، هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا لە دۆخەکە تێگەیشتووە و پێشوەختە بە کەسانی نزیکی و تەنانەت ئیدارەی سپێرزی ڕاگەیاندووە، کە لە یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن بەردەوام دەبێت، بەو ئامانجەش هەنگاو دەنێت تاوەکو کۆتایی بۆندەکەی لەو یانەیە بەردەوام بێت (هاوینی 2024).

هاری کەین لەم وەرزەدا خراپترین ئاستی نیشانداوە، لە کۆی 30 یارییدا تەنها 12 گۆڵی تۆمار کردووە، ئەوەش بە لاوازترین داتاکان هەژمار دەکرێت لە ماوەی حەوت وەرزی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی، تۆتنهامی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی جامی کاراباو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی جامی کاراباو له‌نێوان یانه‌کانی چێڵسی و تۆتنهام ئه‌نجامدرا، یانه‌ی چێڵسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.…
Total
0
Share