‏(NBA) چیکاگۆ بوڵز بۆ جاری 15 دۆڕاندنی تۆمارکرد و فینێکس لوتکەی خۆرئاوای گرت

یانەی چیکاگۆ بوڵز لەم هەفتەیەی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا بەرامبەر میمفێس گریزلیز دۆڕاندنی تۆمارکرد، هەروەها فینێکس سەنز لە سان ئەنتۆنیۆ سپێرزی بردەوە.

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 44ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، یانەی میمفێس گریزلیس لە یاریگای “فیدێکس فۆرم میوانداریی چیکاگۆ بوڵزی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی (119-106) لەبەرژەوەندیی گریزلیس کۆتاییهات.

دۆڕاندنی بوڵز ژمارە 15یە لەم وەرزەدا لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا تۆماریدەکات.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی فینێکس سەنز بە ئەنجامی (121-107) بەسەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرزدا سەرکەوت، بەو بردنەوەیە، تیمی سەنز لە ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوا لەپلەی یەکەمدا جێگیربوو.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

نیو ئۆرلیانز پیلیکانز 92-104 بۆستن سێڵتیکس

چارلۆت هۆرنێتس 97-87 نیویۆرک نیکس

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 98-117 واشنتن ویزاردز

برۆکلین نێتس 107-114 کلیڤلاند کاڤالێرز

چیکاگۆ بوڵز 106-119 میمفێس گریزلیز

ئیندیانا پیسەرز 133-139 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

میڵواکی باکس 114-121 ئەتلانتا هوکس

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرز 98-88 ئۆرلاندۆ ماجیک

تۆرنتۆ ڕاپتەرز 99-104 مەیامی هیت

ئۆکلاهوما سیتی ساندەر 102-104 داڵاس ماڤرێکس

فینێکس سەنز 121-107 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

یوتا جاز 95-101 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

بابەتی پێشتر

هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتارانی عێراق دەدرێت

بابەتی دواتر

دوای پێنج ساڵ دابڕان.. مورای یەکەم بردنەوەی لە کراوەی ئوسترالیا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share